بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق، دەستگیركردنی تۆڕێكی تایبەت بە بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بڵاوكرایەوە”لە ئۆپراسیۆنێكی جۆری و پێشوەختە كە لە لایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری ئەنجامدرا، تۆڕێكی گەورەی تایبەت بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە كە پێكهاتبوو لە 11 تۆمەتبار و چەند ژنێكیان لەنێواندا بوو،لە ناوچەی كەڕادە لە بەغدا دەستگیركرا”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە “ئەم تۆڕە كاری فرۆشتنی ژینان و بە قاچاخبردنییان بووە بۆ دەرەوەی وڵات، ئۆپەراسیۆنەكەش پشتی بە زانیاریی هەواڵگری ورد بەستبوو،دواتر ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بە دەستگیركراوەكان گیرایەبەر و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێكرد”.