هێلكەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت



بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە كەركوك، داوا لە هاووڵاتییان دەكەن پەلەبكەن لە سەردانی شوێنەكانیان بۆ ئەوەی هێلكە و نیشاستەی بەشەخۆراك وەربگرن، و هاوكات ئەمشەو هێلكە دەگاتە پارێزگاكانی هەرێم و لەم هەفتەیەدا دابەش دەكرێت.

بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە كەركوك لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان دەڵێن: “بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە مەترسیی خراپبوونی لەسەرە و داواكارن هاووڵاتییان بڕۆن بۆ وەرگرتنی بەشە هێلكەی مانگی ڕەمەزان، كە یەك تەبەقە بۆ خێزانێك”.

لە بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی بازرگانی عێراق چوار خۆراكی زیادكرد، كە بریتی بوون لە نیشاستە، ئاردی سفر، شەعرییە و هێلكە، پێشتر شەعرییە و ئاردی سفر دابەشكراون و لە كەركوك دەستكراوە بە دابەشكردنی هێلكە و نیشاستە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، هەر خێزانێک تەبەقێک هێلکەی پێدەدرێت و ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی هێلكە بەسەر هاووڵاتیاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەو بڕە هێلكەیەی دابینكرابوو بەشی هەموو هاووڵاتیانی نەكردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هێلكە دابەشدەکرێت، چونكە ئەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و بودجەی بۆتەرخانكراوە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سللێمانی، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

تۆڕێك دەستگیركرا بازرگانی بە ژنانەوە دەكرد
پێت تۆڕێك دەستگیركرا بازرگانی بە ژنانەوە دەكرد
تاوەباران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
دوات تاوەباران و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر