بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەولێر نرخی گەشتی حەجی ئەمساڵ دیاری دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەولێر لە گشتاندنێكدا بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە نرخی گەشتی حەجی ئەمساڵی دیاری كردووە و ڕایگەیاندووەن لە ڕۆژی سێ شەممەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەەتی بكەن بۆ پارەدان.
ڕاشیگەیاندووە، گەشتی حەج بەڕێگای فڕۆكە بە 4 هەزار و 500 دۆلارە و بەڕێگای وشكانی بە 3 هەزار و 800 دۆلارە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه نه‌هاتووه و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کارانە تاوه‌كوو پاره‌یان به فیرۆنه‌چێت.
ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به‌رده‌وام ده‌بین له رێكخستنی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له ژێر ناوی پشكی زیاده یاخود حه‌جی بازرگانی یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه هه‌وڵی ئه‌وه بدات پاره له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.