دەست بە دابەشكرنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت



وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق هەر دوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشیدی پارەداركرد بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی و شارستانی.

وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق ئەمڕۆ یەك شەممە 30ی 4ی 2023 بڵاویكردەوە، كە هەردوو بانكی ڕافیدەین و ڕەشیدی پارە دار كرد بۆ دەست پێكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەرباز و شارستانی.

هاوكات دەست بە دابەشكردنی هاوكاری تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەكرێت، دواتر مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی دیكەش دابەشدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان هێشتا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران نەكراوە، لە سنوری سلێمانیش هێشتا كێشەی نەبوونی پارە هەیە لە بانكەكاندا.

پێت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ئاسایش دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
دوات ئاسایش دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
پەیوەنیدر