ئاسایشی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات و دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە جۆرە جیاوازەكانی ئەو ماددانەدا دەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد لە پێناو ئارامی كوردستان و ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، كە زیان بە كۆمەڵگا و ئابوری ووڵاتەكەمان دەگەیەنێت دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٤/٢٧ دوو تۆمەتباری دەستگیركرد بەناوەكانی ( ك. م. ق ) لە ڕەگەزی مێ و ( ح. م. م) لە ڕەگەزی نێر.
ڕاشیگەیاندووە، دەست گیرا بەسەر بڕی (٢٤،١٩٥) گرام لە جۆرە جیاوازەكانی ماددەی هۆشبەر ، كە مەبەستیان بووە بازرگانی پێوەبكەن.
جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەكان :
– بڕی (١٨،٥٠٠) گرام ( ماددەی كریستاڵ)
– بڕی (٤،٥٠٠) گرام ( ماددەی حەشیش )
– بڕی (١٩٥) گرام ( ماددەی جامایكای گیایی )
– بڕی (١٠٠٠) گرام ( ماددەی هێرۆین )
جەختیشی كردۆتەوە، تۆمەتباران بە ماددەی ( ٢٦ ) لە یاسای ( بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ) ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكان بەردەوامە .