لە سلێمانی، كەسێك براكەی خۆی دەكوژێت



لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی، كەسێك تەقە لە براكەی خۆی دەكات و دەیكوژێت.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە، لە گەڕەكی خەبات، كەسێك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی لە براكەی خۆی كردووە، كە تەمەنی 41 ساڵ (لەدایكبوونی 1982) بووە و كوشتوویەتی.

سەبارەت بە هۆكاری كێشەكە، وتەبێژەكەی پۆلیس دەڵێت: “لەسەر پارە و زەوی بووە و لە ئێستاشدا تۆمەتبار دەستگیركراوە”.

ڕوونیشی كردەوە، تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە بۆ ڕێکارە یاساییەکان و دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زەنگی “لێكترازان”ی هەرێم لێدەدات
پێت ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زەنگی “لێكترازان”ی هەرێم لێدەدات
بەڕێوەبەرایەتییەك لە هەولێر هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
دوات بەڕێوەبەرایەتییەك لە هەولێر هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر