سەرۆكی گشتیی پارتی ئایندە ئەحمەد داودئۆغڵو یەكێك لە بەشداربووانی هاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند: “زۆر دڵخۆشم بەو كەشەی بەهۆی بەشداری چالاكانەی شەش سەرۆك پارتە بەشداربووەكەی هاوپەیمانی میللەت لە شار و شارۆچكەكان بڵاوبووەتەوە”.
ئەحمەد داودئۆغڵو لە میانی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، وەك هاوپەیمانی میللەت داكۆكی لە دابەشكردنی داهات بە یەكسانی دەكەن و نادادییەكان ناهێڵن.
ڕاشیگەیاند “زۆر دڵخۆشم بەو كەشەی بەهۆی بەشداری چالاكانەی شەش سەرۆك پارتە بەشداربووەكەی هاوپەیمانی میللەت لە شار و شارۆچكەكان بڵاو بووەتەوە، هاوپەیمانی میللەت هاوپەیمانییەتییەكی روونە لەبەرچاوی خەڵك”.
كەمال كلچدار ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە بەربژێری هاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆنە كە لە شەش پارتی سەرەكی ئۆپۆزسیۆن پێكهاتووە و هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی كوردیش پشتیوانی دەكات.
بەپێی ڕاپرسییەكان، بەربژێری هاوپەیمانی میللەت لە پێش بەربژێری هاوپەیمانی كۆماری دەسەڵاتدار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوەیە.