دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەستیپێكرد



 

دەنگدەرانی دەرەوەی توركیا بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە لە ٢٧ ی نیسانەوە تا ٩ ی ئایاری ٢٠٢٣ لە نوێنەرایەتییەكان دەنگ دەدەن‌و دەنگدانی دەرەوەی سنوور تا ١٤ ی ئایار بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی داتاكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە ١٦ شاری ئەڵمانیا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا بەڕێوەدەچن.

لە ئەڵمانیا كۆنسوڵخانەكانی توركیا دەكەونە شارەكانی كۆڵن، بەرلین، هامبۆرگ، هانۆڤەر، مونستر، ئایزن، دیوسلدۆرف، كۆڵۆنیا، ماینز، فرانكفۆرت، كارلسرو، شتوتگارت، میونیخ، نۆرمبێرگ.

هەروەها سندووقی دەنگدانی زیادە لە ئایخن و برێمەن و ڕیگنسبۆرگ دانراون كە كۆنسوڵخانەی توركیای لێیە.

لە كاتژمێرەكانی سەرلەبەیانییەوە لە كۆڵن و لەبەردەم كۆنسوڵخانە ڕیزی دەنگدەران پێكهات، لەم كۆنسوڵخانەیە هەردوو پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، لەزگین بۆتان و نورسەل ئەكدۆگان دەنگیاندا و داوایان لە دەنگدەران كرد دەنگی خۆیان بدەن.

حوسەین یەڵماز بەناوی لیژنەی هەڵبژاردن لە بەرلینەوە ڕایگەیاند «ئێمە چاوەڕێی هاتنی دەنگدەرانین، چاودێرەكانمان بە ئەركی خۆیان هەڵدەستن. پێویستە جدییەت پیشان بدرێت، ئەمە قۆناغێكی مێژووییە و دەبێت هەمووان بە ئەركی خۆیان هەستن، دەبێت هەمووان ئامادەبن بەتایبەت خاوەن پاسەكان، دەبێت دەنگدەران بگوازنەوە».

لە فەڕەنسا ٩ ناوەندی دەنگدان دەستنیشانكراون ئەوانیش پاریس، مارسیلیا، ستراسبۆرگ، لیۆن، نانس، بۆردۆ، پرۆسەی دەنگدانەكە لە ٩ ی ئایار كۆتایی دێت.

دەنگدەران لە شارەكانی مۆڵهاوس، كلیرمۆن، فیران و ئینگرە، لەنێوان ٢٩ ی نیسان تا ١ ی ئایار دەنگدەدەن.

هاوشێوەی ئەڵمانیا، لەبەردەم نووسینگەكانی دەنگدان لە فەرەنساش هەر لە سەرلەبەیانییەوە ڕیزی دەنگدەران پێكهات.

شۆفێران لەبارەی سزاکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە
پێت شۆفێران لەبارەی سزاکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە
پارتی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەکات
دوات پارتی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەکات
پەیوەنیدر