لە ١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ وە تا ئێستا ٣٧ هەزار و ٣٠٤ كۆچبەری نایاسایی لە وان ڕێگرییان لێكراوە بچنە ناو توركیاوە.
پارێزگەی وان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە “بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی لە سنووری پارێزگەكە بەردەوامە”.
ڕاشیگەیاند “لەو چوارچێوەیەشدا لە نێوان ڕۆژانی ٢١-٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ ڕێگری لە چوونە ناوەوەی هەزار و ٣٥٦ كۆچبەری نایاسایی بۆ توركیا كراوە”.
دەشڵێت: هەر لە هەمان ماوەدا ١٨٧ كۆچبەری نایاسایی قۆڵبەستكراون.
ئاماژە بە ئەوەش دەكات “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ڕێگریی لە چوونی ٣٧ هەزار و ٣٠٤ كۆچبەری نایاسایی بۆ توركیا كراوە و دوو هەزار و ٢٢٠ كۆچبەری نایاساییش قۆڵبەستكراون”.
ڕوونیشیكردەوە، ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی دەستگیركراون، ڕادەستی ناوەندی ڕەوانەكردنەوەی كۆچبەران لە پارێزگەكە كراون.