پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بۆ چارەسەری گرفتی رێگەوبان و مووچە،دەبێ حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت، دەشڵێت،” هەموو داهاتەكانی نەوتی و نانەوتی كۆبكاتەوە و رێگە نەدەن هیچ حیزب و لایەنێكیش دەست بۆ داهاتی گشتی ببەن”.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ چارەسەری گرفتی رێگەوبان و مووچە، دەبێت حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت، بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتی و ناوچەكان وەكو یەك سەیر بكات .
وتیشی ،”بۆ دادپەروەری پێویستە جارێكی دیكە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان، ئاستی كارەساتباری، پێداویستی و داهات، هەموو داهاتەكانی نەوتی و نانەوتی كۆبكاتەوە و رێگە نەدەن هیچ حیزب و لایەنێكیش دەست بۆ داهاتی گشتی ببەن”.
ڕاشیگەیاند، دەبێت داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان لە وەزارەتی داراییدا كۆبكرێنەوە و حكومەت یاسای بودجەیان بۆ بنووسێتەوە و بنێردرێتە پەرلەمان و پەسند بكرێت، پاشان سەرجەم لایەنەكان بەپێی ئەو بنەمایە بۆ جێبەجێكردنی داهات و خەرجی بەرپرسیار بكرێن.