كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی محەمەد شیاع سوودانی توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیان لەدەستدان هەیە



كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر شەقامی فڕۆكەخانەی بەغدا و توشی رووداوی هاتووچۆ بوون، ژنێكی دانیشتوی ناوچەی سەوزە گیانی لەدەستداوە،فەرمانبەرێكیش برنیداربووە .

میدیا عیراقییەكان لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدای پایتەخت بڵاویانكردەوە ، كاتێك كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی محەمەد شیاع سودانی لەسەر شەقامی فڕۆكەخانەی بەغدا بوون و سەرقاڵی كردنەوەی رێگا بوون بۆ تێپەڕاندنی سەرۆكوەزیران و گەیشتنی بە فڕۆكەخانە، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە، كە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی محەمەد شیاع سودانی بەخێراییەكی زۆر خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەكدا و ژنێك بەناوی “ئیسرال وەلید راوی” لەدایكبووی ساڵی 1998 دانیشتوی ناوچەی سەوزە گیانی لەدەستدا، یەكێكی دیكەش كە كارمەندی فڕۆكەخانەبووە بەناوی “هەبە روبەیعی” لەدایكبووی ساڵی 1991ە بەسەختی برینداربووە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ بۆ چارەسەری مووچە دەبێت حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت
پێت هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ بۆ چارەسەری مووچە دەبێت حكومەتێكی دادپەروەری هاوسەنگی سەنگینمان هەبێت
هەولێر؛ دەست ڕێژی گوللە لەكەسێك كرا
دوات هەولێر؛ دەست ڕێژی گوللە لەكەسێك كرا
پەیوەنیدر