پارەی گەنمی جوتیاران زیاد دەكرێت



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەپرۆژە یاسای بودجە داوای كردووە جوتیارانی هەرێم سودمەندبن لە هاوكاری و پشتیوانی پەینی كیمیاوی و پێداویستی كشتوكاڵی.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێ، داوای كردووە لەبەر گرانی پەینی كیمیاوی و دەرمانی قڕكەر لەپێناو هاوكاری جوتیاران نرخەكە زیاد بكرێت .

ڕاشیگەیاندووە، كە لە پرۆژە یاسای بودجە داوای ئەوەم كردوە جوتیارانی هەرێمی كوردستان سودمەندبن لەهاوكاری و پشتیوانی پەینی كیمیاوی و پێداویستی كشتوكاڵی.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكراشیكردووە، كە بەهەمان نرخی ٨٥٠ هەزار دینار تەنی گەنم وەردەگرن.

 

هەولێر؛ دەست ڕێژی گوللە لەكەسێك كرا
پێت هەولێر؛ دەست ڕێژی گوللە لەكەسێك كرا
سلێمانی؛ خواردەمەنی خێرای “خاوێن”لە سەهۆڵەكە داخرا
دوات سلێمانی؛ خواردەمەنی خێرای “خاوێن”لە سەهۆڵەكە داخرا
پەیوەنیدر