سەرچاوە ئەمنییەكان لە وڵاتی كینیا ڕایدەگەیەنن، دوای ئەوەی پۆلیس 11 تەرمی تری دۆزیوەتەوە، تا ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی “بەڕۆژووبوون تا مردن بۆ بینینی حەزرەتی مەسیح” گەیشتووەتە 109 كەس.
چوارشەممەی ڕابردوو ڕۆژنامەی “كینیا ستار” بڵاویكردبووەوە، ژمارەی قوربانیانی مەزهەبێكی ئایینی كە “بەڕۆژووبوونیان تا مەرگ” دەستپێكردبوو، گەیشتووەتە 95 كەس.
بەپێی میدیاكانی وڵاتەكە، هەوڵە ئەمنییەكان و ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و ڕزگاركردن بۆ دۆزینەوەی قوربانیان بەردەوامن.
دەسەڵاتدارانی كینیا دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا تەرمی چوار كەسیان دۆزیەوە كە پێدەچێت لە بارودۆخێكی هاوشێوەدا گیانیان لەدەستدابێت، پاستور ماكینزی نتێنگی سەركردەی مەزهەبی “مەسیح بناسە”یان دەستگیركرد، بەڵام دواتر بە كەفالەتی دارایی ئازادكرا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی قوربانیان بە شێوەیەكی بەردەوام لە زیادبووندایە، بەو پێیەی دەسەڵاتدارانی كینیا بەردەوامن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە دارستانی چاكاهۆلای ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە ڕووبەركەی دەگاتە 800 دۆنم و كڵێسای نیوز ئینتەرناشناڵی نێودەوڵەتی لەخۆگرتووە.