تەندروستی عیراق هۆشداری له بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەدات



وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ئەمساڵدا دەیان حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراون و 7 كەسیش بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە تەنها لەماوەی ئەم چوار مانگەی ئەمساڵ 30 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات میدیا عێراقییەكان ئاشكرایان كردووە، كە زۆرترین حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكانی باشوورن، هەردوو پارێزگای زیقار و كەربەلاش زۆرترین نەخۆش تۆماركراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، وەزارەتی تەندروستی بەردەوام هۆشداری لە بارەی ئەو نەخۆشیەوە دەدات و هۆكارەكەش بۆ خەمساردی جێ بەجێ‌ نەكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزیە .

تەندروستی سلێمانی؛ دەرزییەكی لەچك لە گەدەی ژنێك دەردەهێنرێت
پێت تەندروستی سلێمانی؛ دەرزییەكی لەچك لە گەدەی ژنێك دەردەهێنرێت
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی؛ بۆ چارەسەری سیولەی بانكەكانی سلێمانی لەگەڵ بەغدا ڕێكدەكەون
دوات وتەبێژی قوباد تاڵەبانی؛ بۆ چارەسەری سیولەی بانكەكانی سلێمانی لەگەڵ بەغدا ڕێكدەكەون
پەیوەنیدر