ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵێك كەسی نابەرپرس لە ئێزیدییەكان هێرشیان كردووەتە سەر حەرەمی مزگەوت و شێواندوویانە.
ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لە شنگال و سووتاندنی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پەلاماردان و ھێرشكردنە سەر مزگەوت و ڕێگرتن لە نوێژخوێنان لە وڵاتی مسوڵماناندا گەورەترین تاوانە و قبووڵكراو نییە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ؤمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ ؤسَعَيٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ؤلَهُمْ فِي الْيَخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ }
پەلاماردان و ھێرشكردنە سەر مزگەوت و ڕێگرتن لە نوێژخوێنان لە وڵاتی مسوڵماناندا گەورەترین تاوانە و قبووڵكراو نییە.
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەتوندی دژی دەوەستینەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین لەبەرانبەر ئەو هێرشەی لە شنگال كۆمەڵێك كەسی نابەرپرس لە ئێزیدییەكان كردوویانەتە سەر حەرەمی مزگەوت و شێواندوویانە.
دیارە ئەو جۆرە كارانە پێشینەیان نەبووە، بۆیە ئێمە بە سەرەتایەكی خراپی دادەنێین كە ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە و دەرگا بۆ توندوتیژی دەكاتەوە و جارێكی دیكە بارودۆخی ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی دەبات.
لەبەرانبەر ئەم ڕووداوە، ئەركی دەزگا بەرپرسەكان و حكومەتی عێراقە تاوانباران سزا بدەن، بۆ ئەوەی لەژێر هیچ پاساوێكدا هیچ كەس زاتی ئەوە نەكات ڕەفتاری لەو شێوەیە دووبارە بكاتەوە.
ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان