ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لە شنگال



وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لەلایەن ئێزدییەكان لە شنگال، ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن لەوەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینییەوە بڵاوكرایەوە”دوێنێ پێنج شەممە ٢٧ نیسان لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەك خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەكە، ئاڵۆزی كەوتۆتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەك كەس ھێرشیان كردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەكە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی كردنەوە سەرمزگەوت و ھەرناوەندێكی تری ئایینی دەكەین، پێشمان وایە ئەم كارە ناڕەوایە دوورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و كوردەواری و ھەوڵێكی پلان دارێژراوە بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەكەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بكرێتەوەو بەرپرسی یەكەمی ڕووداوەكەن و كە بەردەوام ڕۆڵیان لەئاژەوەگێڕی دەڤەرەكەدا هەیە”.

وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی هەرێم دەڵێت”ئەم جۆرە كردەوانە پلانی كەسین پەیوەندی بەھیچ ئاینێكەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی عێراقی فیدراڵ دەكەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بكەن و بكەرانی ڕووداوەكە دەستنیشان بكەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بكەنەوە “.

سوپای چین دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پێت سوپای چین دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم
دوات لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم
پەیوەنیدر