گەورەترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەرێمەكان لە كوردستان بەڕێوە دەچێت



لەناوەڕاستی ساڵی داهاتوو (٢٠٢٤) پاڵەوانێتیی تۆپی پێی بۆ هەرێمەكان (كۆنیفا) لە كوردستان بەڕێوە دەچێت؛ كە تێیدا لە یاریگەكانی كوردستان، ١٦ هەڵبژاردەی هەرێمەكان لەسەر ئاستی جیهان ڕووبەڕووی یەكدی دەبنەوە.

تاریق عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند، سەرجەم یارییەكان لە یاریگەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەكرێن و هەوڵ دەدەین بەشێك لە یارییەكانیش ببەینە یاریگەكانی ئیدارەی سۆران و زاخۆ.

ڕاشیگەیاند، كە بە میكانیزمێكی نوێ ستافی هەڵبژاردەی كوردستان دەستنیشان دەكەنەوە.

هاوكات بۆ دووەم جارە پاڵەوانێتییەكی لەو شێوەیە لە كوردستان بەڕێوەدەچێت و بۆ یەكەم جاریشە پاڵەوانێتییەكە لە ژێر ناوی (كۆنیفا) بەڕێوە دەچێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەموو ئاسانكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە ، پێشتر هەڵبژاردەی كوردستان، دوو جار بەشداریی لە پاڵەوانێتیی جامی كۆنیفا كردووە و جارێكیش بووەتە پاڵەوانی خولەكە، كۆنیفا،پاڵەوانێتییەكی جیهانییە،بۆ ئەو هەرێمانەی كە لە وڵاتانی فیدڕاڵیدا خاوەنی هەرێمی سەربەخۆن؛ ٣٨ هەرێم لە سەرانسەری جیهان تێیدا ئەندامن.

چێڵسی لە دەرگای نەیمار دەداتەوە
پێت چێڵسی لە دەرگای نەیمار دەداتەوە
وەزارەتی ئەوقاف: ڕێكخراوێك هەستی ئێزدییەكانی برینداركردووە
دوات وەزارەتی ئەوقاف: ڕێكخراوێك هەستی ئێزدییەكانی برینداركردووە
پەیوەنیدر