بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، كە دوای ئەوەی زانیاری لەلایەن تۆمەتبارێكەوە كۆكرایەوە، كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەئێستادا تۆمەتبار (ع،م،أ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .