بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ڕۆژهەڵات، ژمارەیەك هەلی كار بەشێوەی گرێبەستی مانگانە ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ڕۆژهەڵات بڵاوكرایەوە”پێویستیان بە ژمارەیەك ژمێركار (عداد) هەیە بۆ كاركردن بەشێوەی گرێبەستی مانگانە بۆ كاروباری فرۆشتنی وزە و كۆكردنەوەی پارەی كارەبا، بۆ فەرمانگەی كارەبای چوارتا”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هەر كەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژدا تا بەرواری ٢ی ٥ی ٢٠٢٣ فۆرمی داواكاری پێشكەش بكات”.