ڕەئیسی: ئێران و عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە ئەمنییەكان دەبنەوە



دوای ئەوەی بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29\11\2022، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران لە تارانی پایتەخت كۆبووەوە.

دوای كۆبوونەوەكە، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند، ئەم سەردانەی سودانی دەبێتەهۆی بەهێزكردن و بەرە و پێشبردنی پەیوەندییەكانی ئێران و عێراق، هیوادارین محەمەد شیاع سودانی سەركەوتوو بێت.

وتیشی، ئێران و عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە ئەمنییەكان دەبنەوە، پەیوەندی نێوان تاران و بەغدا مێژوییە.

هاوكات سودانی ڕایگەیاند، ئێران هەمیشە هاوكاری عێراق بووە،
پشت دەبەستین بەسیاسەتێكی كراوە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی وڵاتانی دیكە و پاراستنی بەرژەوەندییەكانمان ، ناهێڵین عێراق ببێتەهۆی زیانگەیاندن بە وڵاتانی دراوسێی.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، كارە هاوبەشەكانمان لەگەڵ ئێران زیاددەكەین، پرسی ئابووری جێگەی سەرنجی ئێمەیە و لیژنەی ئابووری هاوبەشی عێراق و ئێران چالاكدەكەین.

 

سەرۆكایەتی توركیا: خۆمان وادەی ئۆپەراسیۆنەكەی ڕۆژئاوا دیاریدەكەین
پێت سەرۆكایەتی توركیا: خۆمان وادەی ئۆپەراسیۆنەكەی ڕۆژئاوا دیاریدەكەین
بەڕێوەبەری پەروەردە وەڵامی وانەبێژان دەداتەوە
دوات بەڕێوەبەری پەروەردە وەڵامی وانەبێژان دەداتەوە
پەیوەنیدر