ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەی بوودجەی عێراق 800 هەزار هەلی كاری نوێ بەشێوەیەكی هەمیشەیی دەڕەخسێنێت.
جەمال كۆچەر لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بوودجەی عێراق 800 هەزار هەلی كاری نوێ دەڕەخسێنێت و پێویستە دەستكاری سیستمی مووچەش بكرێت، تا لەگەڵ ڕەوشی ئێستادا بگوونجێت.
ئاماژە بە ئەوەش دەكات، ناكرێت نرخی نەوت لە بوودجەدا بچەسپێنرێت، چونكە نرخەكەی لە گۆڕاندایە.
دەشڵێت: هەندێك لایەنی سیاسی لەئەو بڕوایەدان سوودانی كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورە لە چوارچێوەی بوودجەی سێ ساڵیدا دەكات.
ڕاشیگەیاند، بوودجەی هەرێم 16 تریلیۆن دینارە، بوودجەی وەزارەتی بەرگری نۆ تریلیۆن و ناوخۆ 10 تریلیۆن دینارە، بوودجەی حەشدی شەعبی 3.8 ترلیۆن دینارە.