ئەمریكا لەبارەی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە هۆشداری دەدات



ئەمریكا داوای دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەكات

سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، “زۆر نیگەرانین بەغدا هێشتا رێگە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان نادات”.

مایكڵ ماككۆڵ، سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەر بە پارتی كۆماری لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر دەڵێت “وەستانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی ئێرانە”.

سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوا دەكات “ئیدارەی بایدن، فشار بۆ حكومەتی عێراق بهێنێت بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە كە مەترسی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دروستكردووە، چارەسەربكرێت”.

ئەوە لەكاتێكدایە، زیاتر لە مانگێكە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیراوە، بریار بوو پرۆسەكە دەستپێبكاتەوە ئەویش دوای ئەوەی كە ڕێككەوتنێك لەو بارەیەوە لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، بەڵام هەتاكو ئێستا ئەو پرۆسەیە دەستیپێنەكردووەتەوە.

بوودجە دەرگەی دامەزراندن دەكاتەوە
پێت بوودجە دەرگەی دامەزراندن دەكاتەوە
سێ بەنداو لە هەرێم دروستدەكرێن
دوات سێ بەنداو لە هەرێم دروستدەكرێن
پەیوەنیدر