قوباد تاڵەبانی: شەڕی میدیایی ئەزمونێكی شكستخواردووە و كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دێڵفی لە وڵاتی یۆنانە و دەشڵێت،”ئێمە لە كوردستان و عێراقیش كۆمەڵێك كێشەی بنەڕەتی و چارەسەرنەكراومان هەیە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كە لە ئێستادا لە وڵاتی یۆنانە بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دێڵفی، لەوێ باسی دواپێشهاتە سیاسی و ئابورییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە دەكەن و دیدی خۆیان بۆ چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكان دەخەینەڕوو.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە كوردستان و عێراقیش كۆمەڵێك كێشەی بنەڕەتی و چارەسەرنەكراومان هەیە، كێشەكان چارەسەر ناكرێت بەبێ سەلماندنی نیازپاكی و هەنگاونانی كردەیی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

ئاشكراشیكردووە، كە شەڕی میدیایی و بەلاڕێدابردنی كێشەكان ئەزمونێكی شكست خواردووە و كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە.

نرخی زێڕ لە دابەزیندایە
پێت نرخی زێڕ لە دابەزیندایە
دەوڵەتی یاسا وادەی دەنگدان لەسەر بودجە ئاشكرا دەكات
دوات دەوڵەتی یاسا وادەی دەنگدان لەسەر بودجە ئاشكرا دەكات
پەیوەنیدر