ڕووسیا لەبارەی ڕێككەوتنی گەنمەوە هۆشداری دا



 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئۆكراین بە هێرشكردنە سەر كەشتییەكانی ڕووسیا لە دەریای ڕەش، دڵنیاییەكانی پێشێل كردووە و هەڕەشەی لەسەر درێژكردنەوەی ڕێككەوتننامەی هەناردەكردنی دانەوێڵە دروستكردووە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند “پێشتریش ئۆكراین لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا بە كەشتی بێكەشتیوان، پەلامارێكی تیرۆریستی بۆ سەر چەند كەشتییەكی مەدەنی و سەربازیی ڕووسیا لە دەریای ڕەش ئەنجامدابوو، كە ئەركی كەشتییە سەربازییەكان دابینكردنی ئاسایشی ڕێڕەوی گواستنەوەی دانەوێڵە بوو، بەمهۆیەشەوە ڕووسیا ڕێككەوتننامەی هەناردەكردنی دانەوێڵەی لە بەندەرەكانی ئۆكراینەوە هەڵپەسارد”.

دەشڵێت “تەنها لە سایەی دڵنیاییەكانی توركیا و بەڵیننامە نووسراوەكانی تایبەت بە بەكارنەهێنانی ڕێڕەوی مرۆیی و بەندەرەكانی ئۆكراین بۆ كاری سەربازیی دژبە ڕووسیا، ئەم ڕێككەوتننامەیە نوێكراوەتەوە”.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ٢٣ی ئادار تا ٢٤ی نیسانی ئەمساڵ، ئۆكراین دڵنیاییەكانی پێشێل كردووە و چەندین جار لەڕێی كەشتی بێكەشتیوانەوە هێرشی كردووەتە سەر ژێرخانی مەدەنی دوورگەی كریمیا و كەشتییە سەربازییەكانی ڕووسیا لە سیڤاستۆپۆڵ.

ڕوونیشیكردەوە “شیكاركردنی ڕێڕەوی جووڵەی كەشتییە بێكەشتیوانەكانی ئۆكراین، ئەوە نیشاندەدەن كە ئەم كەشتییانە لە بەندەری ئۆدێساوە كەوتوونەتەڕێ. ئەوان بەڵێنی ئەوەیان دا لە بەندەرەكانی ئۆكراینەوە هاوكاری مرۆیی و بەروبوومی كشتوكاڵی هەناردە بكرێت. حكوومەتی كیێڤ بە كردە تیرۆریستییەكانی هەڕەشەی لەسەر دووبارە درێژكردنەوەی ڕێككەوتننامەی هەناردەكردنی دانەوێڵە دروست كرد كە لە ١٨ی ئایاردا كۆتایی دێت”.

زیاتر لە 171 ملیۆن دۆلار خرایەبازاڕەوە
پێت زیاتر لە 171 ملیۆن دۆلار خرایەبازاڕەوە
بایدن دووبارە خۆی كاندید دەكاتەوە
دوات بایدن دووبارە خۆی كاندید دەكاتەوە
پەیوەنیدر