لە شاری سلێمانی بەشێكی فەرمانبەران بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایكۆتی دەوامیان دەستپێكرد.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە لە یەكەم رۆژی دەوامی دوای پشووی جەژنی رەمەزان، فەرمانبەران و كارمەندانی شارەوانی رۆژئاوای سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد و نەچوونە سەر كارەكانیان.
فەرمانبەرانی شارەوانی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێن، كۆتایی مانگی چوارە و هێشتا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.
بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكەكاندا لە سلێمانی تا ئێستا مووچەی مانگی سێی بەشێكی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشنەكراوە.