هێرشی سەر ناوەندەكانی خوێندنی كچان دەستیپێكردەوە



 

لە درێژەی هێرشە غازییەكان بۆ سەر قوتابخانەكان و قوتابییان، هێرشكراوەتە سەر ١٠ قوتابخانە لە شارەكانی سنە، هەمەدان، كەرەج و تاران و دەیان قوتابی ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە تەندروستییەكان گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پێنج هێرشی كیمیایی كراونەتە سەر قوتابخانەكان لە شاری سنە و كۆمەڵێكی زۆر قوتابی ژەهراوی بوون.

لە درێژەی ئەم هێرشانەدا قوتابخانەی دواناوەندیی كچانەی “نەسیبە”ی شاری سنە كە هەفتەی ڕابردوو هێرشیكرابووە سەر، دوێنێ جارێكی دیكە هێرش كرایەوە سەری.

هەروەها قوتابخانە دواناوەندییە كچانەكانی “مائدە” و “مەستوورە ئەردەڵان”ی شاری سنە كراونەتە ئامانجی ئەم هێرشانە و هێرشكراوەتە سەر قوتابخانەكانی “عیسمەت” و “میعراج” لە شارۆچكەی حەسەناوای شاری سنە و لانی كەم ٢٠ قوتابی ژەهراوی بوون.

هاوكات هێرشكراوەتە سەر قوتابخانەی دواناوەندیی كچانەی “فاتمەی پزیشكی” و قوتابخانەی كچانەی “٢٢ی بەهمەن” لە مهرشاری كەرەج و كۆمەڵێك قوتابی ژەهراوی بوون.

هاوكات هێرشكراوەتە سەر پەیمانگەی كچانەی “فاتمە” و قوتابخانەی دواناوەندیی كچانەی “جاویدلئەسەر” لە شاری هەمەدان و كۆمەڵێك قوتابی ژەهراوی بوون.

هەروەها هێرشكراوەتە سەر قوتابخانەی كچانەی “فەسایینژاد”ی شاری تاران و كۆمەڵێك قوتابی ژەهراوی بوون.

لە ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی ڕێكخراوەكەدا هاتبوو “هێرش كراوەتە سەر چەندین قوتابخانەی شارەكانی تاران، ئورمیە، هەمەدان، قەزوین، سەقز، دیزفوول و ئەردەبیل”.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەو هێرشانەی بە “هەڵمەتێكی هاوئاهەنگ و بەرنامەداڕێژراو بۆ ژەهراویكردنی قوتابییان” لەقەڵەم داوە‌و خوازیاری لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی سەربەخۆ بووە.

فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كرد
پێت فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كرد
چالاكوانێكی سیاسی لە هەولێر دەستگیركرا
دوات چالاكوانێكی سیاسی لە هەولێر دەستگیركرا
پەیوەنیدر