كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی ئاگاداكردووەتەوە، كە ناتوانن بۆ 6ـی تشرینی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبەرن و پێشنیازیان كردووە رۆژی هەڵبژاردنەكە بخرێتە 20ـی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ.
بۆ ئامادەكاری هەڵبژاردنەكان، كۆمیسیۆن پێویستی بە 10 مانگە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكاندا بكات بۆ چاپكردنی كاخەزی دەنگدان و مەشقكردن بە فەرمانبەرانی كۆمیسیۆن و تۆماركردنی ناوی پارت و هاوپەیمانێتییەكان بۆ ئەو هەڵبژاردنە.
ئەوە لەكاتێكدایە، بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە 27ـی ئادار پەرلەمان دەنگی لەسەر دا، 6ـی تشرینی دووەم دیاریكراوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگان بكرێت، لەكاتێكدا ماوەی 10ساڵە ئەو هەڵبژاردنە نەكراوە.