وادەی دروستكردنی سێ‌ بەنداوەكە لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا



 

وەزارەتی سامانە ئاوییەكانی عێراق، وادەی دروستكردنی سێ بەنداوەكە لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی سامانە ئاوییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پرۆسەی دروستكردنی بەنداوەكانی (دەلگە، مەندەوا، پاكرمان) دەستبەجێ دوای پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی دەست پێدەكات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو بەنداوانەی ڕێككەوتنیان لەسەركراوە دروستبكرێن كەمن و قەبارەی عەمباركردنیان كەم و بێكاریگەرن و لە هەرێمی كوردستاندا سودییان دەبێت”.

بڕیارە پەرلەمانی عێراق دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان كۆببێتەوە، بەمەبەستی تاوتوێكردنی هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، بەو پێیەی پەرلەمان لە 17ی ئەم مانگەدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024، 2025)ی تەواو كرد و دواتر دانیشتنەكەی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.

پێشتر عەون دیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان، لەگەڵ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر جێبەجێكردنی دروستكردنی ژمارەیەك بەنداو كرد بۆ گلادانەوەی ئاو لە هەرێم، هەروەها گفتووگۆ لەسەر سودی پرۆژەكە كرا كە پشت بە توێژینەوەیەكی ستراتیژی دەبەستێت بۆ ئاسمانی ئاو و زەوییە كشتوكاڵییەكان.

دیاب جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی و پێكگەیشتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە، لەپێناو دابینكردنی ئاو، بەو پێیەی ئیدارەدانی دۆسێی ئاو بابەتێكی مرۆییە و پارێزگاریكردن لە دابینكردنی ئەركێكی نیشتمانییە”.

بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
پێت بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
گەرمیان؛ بەهۆی ژمارەیەك ڕووداوی هاتووچۆوە هەشت كەس بوونە قوربانی
دوات گەرمیان؛ بەهۆی ژمارەیەك ڕووداوی هاتووچۆوە هەشت كەس بوونە قوربانی
پەیوەنیدر