له‌ گه‌رمیان نزیکەی ٨٠ كه‌س ژه‌هراوی بوون



نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار له‌ كه‌لار ئاماری سێ‌ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، 78 حاڵه‌تی ژەهراوی بوون و تێکچونی گەدە هه‌بوون و 6 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار له‌ كه‌لار لە ئامارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 455 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردوه‌ و 342 پشكنینی تاقیگه‌یی ئه‌نجامدراون له‌گه‌ڵ 330 تیشك و 4 نه‌شته‌رگه‌ری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، 78 حاڵه‌تی ژەهراوی بوون و تێکچونی گەدە و 27 حاڵه‌تی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ و 14 حاڵه‌تی ڕووداوی هاتووچۆ و 11 حاڵه‌تی برینداربوون به‌ چه‌قۆ و 2 حاڵه‌تی برینداربون به‌ گولـله‌ تۆماركراون.

نەخۆشخانەكە ڕوونیشی كردۆتەوە، هه‌ر له‌ رۆژانی جه‌ژندا 4 حاڵه‌تی سوتاوی، یه‌ك حاڵه‌تی كاره‌با گرتن، 2 حاڵه‌تی پێوه‌دان به‌ دوپشك و 6 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراون.

بنزیما لە ڕیاڵ مەدرید دەمێنێتەوە ؟
پێت بنزیما لە ڕیاڵ مەدرید دەمێنێتەوە ؟
گەشتوگوزاری سلێمانی داهاتی ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە
دوات گەشتوگوزاری سلێمانی داهاتی ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر