نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزین دەكات



نرخی زێر دوای نزیكەی مانگێك لە بەرزبوونەوەی بەهۆی كاریگەری دۆخی ئابووری جیهانی و كەمبوونەوەی بێكاری و هەڵئاوسان لە ئەمریكا، جارێكی دیكە ڕووی لە دابەزین كردەوە و زێڕنگەرێك پێشبینی دابەزینی زیاتر لە نرخەكەی دەكات.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی دواین داتا، فرۆشیارەکانی زێڕ لەڕۆژی هەینی زیاتر داخڵی بازاڕ بوون و بۆ ئەم هەفتەیەش لەبازاڕدا چالاكییان بەردەوامە، بۆیە پێشبینی دەکرێت فشاری دابەزین جارێ بە کراوەیی بۆسەر زێڕ بمینێتەوە.

وتیشی، “ئامانجی دابەزین، کە هەفتەی ڕابردوو ئاماژەمان پێداوە 1952 دۆلار دەبێت و تا ئێستاش بە کراوەیی ماوەتەوە، چونكە هەفتەی ڕابردوو دوو ئامانجی دابەزینی پێکا بۆ 1992دۆلار و پاشان 1972 دۆلار”.

ئاشكراشی كرد، ئێستا نرخی یەك ئۆنسە بە 1984 دۆلارە و یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 454 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 413 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 341 هەزار دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین؛ مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لە زیادبووندایە
پێت بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین؛ مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لە زیادبووندایە
د.پشدەر عەبدوڵا ؛منداڵێكی تەمەن یەك ساڵ بەهۆی سكچون و ڕشانەوە گیانی لەدەستداوە
دوات د.پشدەر عەبدوڵا ؛منداڵێكی تەمەن یەك ساڵ بەهۆی سكچون و ڕشانەوە گیانی لەدەستداوە
پەیوەنیدر