بۆ مانگی دووهەم دۆلاری ئەمریكایی لە پاشەكشە بەردەوامە
دۆلاری ئەمریكایی بۆ مانگی دووهەم لەسەر یەك لە مامەڵە پێشوەختەكاندا پاشەكشەی تۆماركرد.
هاوكات مامەڵەكاران چاوەڕوانی كۆبوونەوەكانی بانكە ناوەندییەكان لە ئایاری داهاتوو لەبارەی گرتنەبەری هەڵوێستێكی توندی سیاسەتی نەختینەی جیهانی دەكەن.
هێزی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر شەش دراوی سەرەكی جیهانی بە رێژەی 0.01% بۆ 101.81 خاڵ پاشەكشەی كردووە.
بەپێی ئاماژەكان زیانی مانگانەی دۆلاری ئەمریكایی لە مانگی نیساندا لە 0.9%ە، بەجۆرێك نزیك دەبێتەوە لە زیانەكەی مانگی ئاداری ڕابردووی بە ڕێژەی زۆرتر لە 2%.
چاوەڕێدەكرێت كاربەدەستانی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدڕاڵی لە هەفتەی داهاتوودا تایبەت بە بازاڕ، سوو بەڕێژەی 25 خاڵ بەرز بكەنەوە و هاوكات بانكی ناوەندی ئەوروپاش سوو بە چوار خاڵ بەرز دەكاتەوە.
كریستین لاگارد سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا ڕایگەیاند، هەڵاوسان تا ئێستا لە ناوچەی یۆرۆ بەرزە.
سەرچاوە/فۆڕبس