بەهۆی تەقینی تانكی گازی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە ناوچەی پیشەسازی كەلار، كەسێك گیانی لە دەستدا و كەسێكی دیكە سووتا.
بەرگری شارستانی گەرمیان بڵاویكردەوە، لەكاتی لەحیمكردنی تانكی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا، تانكی گازوایلەكەی تەقیوەتەوە.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربووە.