بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و سبەینێش هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چالاكبونی هەورە تریشقەو چاوەڕوان دەكرێت باران زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان نمەباران دەبێت هەندێك كات دەگۆرێت بۆ تاوە باران.
كەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەكانی گەرما بەنزیكەی ( 1 تـــا 3) پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەكانی دوێنێ، خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان (20 – 30) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لەهەندێك ناوچە چالاك دەبێت بۆ سەروی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
ئاماژە بە ئەوەش دەكات، سبەینێ دووشەممە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستوی دەریای ناوەڕاست بەسەر ناوچەكەمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چالاكبونی هەورە تریشقەو چاوەڕوان دەكرێت باران زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە بە دیایكراوی لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆدا، هەندێك جار بەشێوەی لێزمەباران دەبێت، كاریگەری ئەم شەپۆلە لە كاتەكانی درەنگانی شەودا كۆتایی دێت.
باس لە ئەوەش كراوە، سبەینێ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بە ڕێژەی (3 تـــا 4) لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، خێرایی با مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك : 22 پلەی سیلیزی
كەركوك: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی