لەسەر گرانبوونی نرخی مریشك سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماردەكرێت



لەسەر گرانبوونی نرخی مریشك، لە سنووری سلێمانی 500 خاوەن كێڵگەی پەلەوەری سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار دەكەن.

ماوەیەكە نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ڕووی لە بەرزییە و هاووڵاتییان بۆ جەژنی ڕەمەزان كیلۆیەك مریشكیان بە 5 هەزار دینار كڕی، خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی هۆكارەكەی بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێننەوە و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەن.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تێچووی بەرهەمهێنان و گەورەكردنی جوجەڵە زۆرە بەو پێیەی كارەبا و ڤاكسین و غاز و خۆراكی جوجەڵەكان گرانن و زۆر لەسەر خاوەن پڕۆژەكان دەكەوێت، حكومەتی هەرێمیش ئامادە نییە ئاسانكاری بۆ دابەزینی ئەو نرخە بكات، لەبەر ئەوە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەین.

دەشڵێت، سكاڵاكە بەناوی خاوەن پڕۆژەكانەوەیە كە تا ئێستا 500 خاوەن پڕۆژە ناوی خۆیان تۆماركردووە، چونكە لە ساڵی 2014ەوە هیچ هاوكارییەكی حكومەتی هەرێمیان پێنەگەیشتووە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، لەدادگای فیدڕاڵی و دادگای سلێمانی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماردەكەین.

 

چی دەربارەی نەریتی (مافی خوێ) دەزانیت؟
پێت چی دەربارەی نەریتی (مافی خوێ) دەزانیت؟
بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێرانی هاوردەی هەرێم كراوە
دوات بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێرانی هاوردەی هەرێم كراوە
پەیوەندیدار