ئێستاش هاوشێوەی ساڵانی زوو ئەسپ و عەرەبانە لە هەندێک گەڕەکی سلێمانی لە جەژن و بۆنەکاندا بەکاردەهێنرێت.
لە گەڕەکی چوار باغی شاری سلێمانی ئێستاش یارییە کۆنەکانی ساڵانی رابردوو ماون و تەکنەلۆجیا و یارییە ئەلکتۆنییەکان نەیانتوانیوە جێگەی بگرنەوە.
ئەسپ و عەرەبانە، لە جەژن و بۆنەکان و هەندێک بۆنەی وەک ئاهەنگی هاوسەرگیری و لەدایکبوون لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە کاردەهێنرێت وێنە و ڤیدیۆی دەگرن و یادگاری لەگەڵ تۆماردەکەن.
ئاشوورییەکان بۆ یەکەم جار ئەسپ و عەرەبانەیان بەکارهێناوە.