فەرماندەی میحوەری ٥ی رۆژئاوای کەرکوک رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆری عەرەبی هاوردە هاتونەتە گوندی پەلكانە و نیازیان خراپە و ئێمەش جوڵەمان بە هێزی پێشمەرگە كردووە بەرەو پەڵكانەو چاودێری دۆخەكە دەكەین.
نوری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەری ٥ی رۆژئاوای کەرکوک بە رووداوی راگەیاند، ژمارەیەكی زۆری عەرەبی هاوردە هاتونەتە گوندی پەڵكانە و نیازیان خراپە و جوڵەمان بە هێزی پێشمەرگە كردووە بەرەو پەڵكانەو چاودێری دۆخەكە دەكەین و پەیامیشمان ناردووە بۆ هێزە عێراقییەكان، كە ئەو ستەمكارییەی گوندی پەڵكانە رابگرن.
ئێوارەی دوێنێ هەینی یەکەم رۆژی جەژن، لە گوندی پەلكانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان شەڕ لە نێوان ژمارەیەك هاوڵاتی عەرەب و كورد روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس بە بۆری و دار برینداربون. پۆلیس و سوپا دەستوەردانیان كرد و كۆتاییان بە شەڕەكە هێناو ئەو سێ بریندارەشیان دەستبەسەركرد.
لە دوای روداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ وە چەندینجار ئاڵۆزی و ناكۆكی لە نێوان لەسەر خاوەندارێتی زەوییە كشتوكاڵییەكانی پەڵكانەی پارێزگای كەركوك ناکۆکی لە نێوان کورد و عەرەب دروست بووە.
گوندی پەڵكانە دەکەوێتە ناحیەی سەرگەڕان-ی قەزای دوبز لە باكوری خۆرئاوای كەركوك، لەروی ئیدارییەوە سەر بە كەركوكە، بەڵام دۆسیەی ئەمنی لای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سەڵاحەدینە.