بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات، كۆی گشتی فرۆشتن و خستەبازاڕی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی ٩٠٤ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٩١ دۆلار بووە.
بانكی ناوەندی عێراق لەڕاگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بڕی ٩٠٤ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٩١ دۆلاری فرۆشتووە، هەروەها ڕێژەكەش ٢.٢٦% لەچاو هەفتەی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە.
ئاماژ بەوەشكردووە، زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی سێ شەممەدا بووە، كە فرۆشی ٢٨٣ ملیۆن و ٤٥ هەزار و ٩٩٤ دۆلار بووە، لەكاتێكدا كەمترین فرۆش لە ڕۆژی دوو شەممەدا بووە، كە فرۆشی ١٢٧ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فرۆشی حەواڵەی دەرەكی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٥٣٩ ملیۆن و ٩٥٤ و ٩١ دۆلار بووە، كە بە ڕێژەی ٣٢.٥١% زیادیكردووە، هەروەها ڕێژەی فرۆشی بە كاش بریتی بووە لە ٣٦٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو فرۆشانە بە شێوەی پارەی نەختینە و گواستنەوە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی دەرەكی چووەتە دەرەوە، هاوكات نرخی فرۆشتنی كرێدیتی دۆكیۆمێنتاری بە كارتی ئەلیكترۆنی بۆ هەر دۆلارێك ١٣٠٥ دینار بووە