وەرزی بارانبارین كۆتایی هات ؟



شارەزایەكی بواری كەشناسی پێیوایە، وەرزی بارانبارین لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كۆتایی نەهاتووە، بەڵام زیاتر بارانبارینی كۆتایی ئەم وەرزە بەمجۆرەیە كە هەموو ناوچەیەك ناگرێتەوە، پێشبینیش دەكات كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو، چەند حاڵەتێكی بارانبارین و هەورە بروسكە چەند ناوچەیەك بگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاوكرایەوە”بەهۆی بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆكان لەسەر دەریای ناوەڕاست و كاریگەری لاوازیان لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە رۆژانی یەكشەممە و بەتایبەت دووشەممەی ئەم هەفتەیە لەنێوان كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چالاكبونەوەی هەورە بروسكە و تاوە تەرزە و بارانی كورتخایان لەهەندێك ناوچەدا دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكاندا كە رێژەی دابارین و شوێنی چربونەوەی هەورەكان دیارینەكراوە لە نمە بارانەوە بۆ بارانی بەخوڕ و تەرزە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لەكۆتاییەكانی ئەم مانگەدا بۆ سەرەتای مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵ لەئەگەری ڕونەدانی گۆڕانكاری، پێشبینیدەكرێت كاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیانە بۆ سەری دەریای ناوەڕاست بەردەوامیان ببێت و چەند حاڵەتێكی هاوشێوەی بارانبارین و هەورە بروسكە لەو ماوەیەشدا ناوچەكە بگرێتەوە”.

ئاراس جەبار دەڵێت، “بە گشتی وەرزی بارانبارین لەناوچەكانمان كۆتایی نەهاتووە، بەڵام بارانبارینی گشتگیر تا لەوەرزی گەرما نزیك ببینەوە كەمتر دەبێتەوە، بۆیە زیاتر بارانبارینەكانی كۆتایی ئەم وەرزە بەمجۆرەن و هەموو ناوچەیەك ناگرنەوە وەك ئەوەی لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا بینران”.

موقتەدا سەدر: 2023 ساڵی گۆڕانكارییە
پێت موقتەدا سەدر: 2023 ساڵی گۆڕانكارییە
نەیمار: دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەكەم
دوات نەیمار: دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەكەم
پەیوەنیدر