بەهۆی داخلًَكردنی ژمارەیەكی زۆری منداڵان بۆ نەخۆشخانەی منداڵان لە هەڵەبجە بەهۆی نەخۆشییەكەوە، سەردانیكردن بۆ نەخۆشخانەكە قەدەغە دەكرێت.
بەپێی ڕَاگەیەندراوێك كە لەلایەن ڕاگەیاندنی تەندروستی هەڵەبجەوە بڵاوكرایەوە”ژمارەیەكی زۆری منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە بە هۆكاری نەخۆشی گواستراوەی هەوكردنی پەردەكانی مێشك داخڵكراوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بە هەموو شێوەیەك سەردانكردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكە قەدەغەیە”.