كۆكردنەوەی خۆڵ وخاشاك وپاككردنەوەی ناوبازار لەلایەن تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ وخاشاك لە سلێمانی، لە كۆتا شەوی مانگی ڕمەزان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە” كۆكردنەوەی خۆڵ وخاشاك وپاككردنەوەی ناوبازار لەلایەن تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ وخاشاك لە سلێمانی، بەڕێوەچوو”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” پرۆسەكە لە كۆتاشەوی رەمەزاندا ئەنجامدراوە، تا شەقامەكان بەخاوێنی وبەجوانی لەپێشوازی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بێت”.