بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، كچێكی تەمەن 12 ساڵ ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كەوتۆتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵمەوە و خنكاوە، لەئێستاشدا تەرمەكەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن مقدم بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەوە بڵاوكرایەوە”ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەیرانگای زەڵم منداڵێكی كچی تەمەن 12 ساڵ لەنەتەوەی عەرەب بەناوی ڕەحیق فوئاد ساڵح دانیشتوی گەڕەكی بەختیاری پارێزگای سلێمانی خنكا كە خەڵكی پارێزگای ئەنبارە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەو كچە كەوتوەتە ناوئاوی سەرچاوەی زەڵمەوە و خنكاوە، پاش گەڕانێكی زۆر لەلایەن دانیشتوانی ناوچەكەو بنكەی پۆلیسی خورماڵ، یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماڵ، بنكەی بەرگری شارستانی خورماڵ تەرمەكەی دوزرایەوە”.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەن دەڵێت”تەرمی ئەو كچە تەمەن 12 ساڵانە، ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕوداوكە لەبنكەی پولیسی خورماڵ ڕێكخراوە”.