بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لەپێناو هاتووچۆیەكی سەلامەت و ئاسودە بۆ هاووڵاتیان و هاوشاریان،پلانێكی چەند خاڵی داڕشتووە، كار لەسەر جێبەجێكردنی دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا پلانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، لەناوشار لەسەرجەم یەكتر برو ترافیكلایت و شەقامەسەرەكیەكان ،ئەفسەرو كارمەندانی هاتووچۆ بڵاوەیان پێ دەكرێت وئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ دەگرنە بەر.
پلانی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز:
1/لەناوشار لەسەرجەم یەكتر برو ترافیكلایت و شەقامەسەرەكیەكان ،ئەفسەرو كارمەندانی هاتووچۆ بڵاوەیان پێ دەكرێت وئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ دەگرنە بەر.
2/لەپاركەكان وشوێنە گشتیەكان(پاركی شار ،پاركی سامی عبدالرحمان،پاركی شانەدەر،فاملی مۆل ماجدی مۆل،ماجدی لاند)،مەفرەزەی جێگیری هاتووچۆ بونی دەبێت بەدرێژایی ڕۆژانی جەژن بۆ ڕێكخستنی هاتووچۆ.
3/بۆ ڕێگریكردن لەتیژڕۆیی كردن، جگەلەكامیرە جێگیرەكانی هاتووچۆ، لەسەرجەم ئەو شوێنانەی ئەگەری ئەوە هەیە شوفێران تیژڕۆیی تیادابكەن، كامیرەی خولاو دادەنرێت.
4/بۆ ڕێگری گرتن لەدیاردەی مەینۆشی، سەرجەم مەفرەزەكانی كەلەئەرك دەبن ئامێری پشكنینی مەینۆشیان لەلادەبێت،وەلەهەر حالەتێك كە گومان بكەن شوفێرێك مەی خواردۆتەوە پشكنینی بۆدەكەن
5/لەبۆ ڕێگاكانی هەولێر بەدەوروبەری دەبەستێتەوە،بەتایبەت سەیرانگاكان وهاوینەهەوارەكان بەدرێژایی ڕێگایەكان مەفرەزەی هاتووچۆی لێ دەبێت، وەئەركی ڕێكخستنی هاتووچۆ بەجێدەگەیەنن.
6/بۆهاوینەهەواری شەقڵاوە كەپێشبینی دەكرێت خەلك وهاوڵاتیان لەرۆژانی جەژن ڕووی تێبكەن،جگە لەئەفسەرو كارمەندانی هاتووچۆی شەقڵاوە،هێزی پالپشتی لەشوێنەكانی ترەوە ڕەوانەی ئەو شوێنە دەكرێن ،بۆئەوەی هاتووچۆ بەشێوەیەك ڕێكبخەن، كەكەمترین گرفتی هاتووچۆ دروست بێت.
7/لەڕێگای ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر كەپەخشی لەسەرفریكوێنسی 1’91بەردەوام ڕێنمایی وئاگاداری بڵاودەكرێتەوە لەسەر ڕەوشی ڕێگاوبانەكان.
8/مەفرەزەكانی بنكەی هاتووچۆی ڕێگای خێرا، بەبەردەوام لەئەرك دەبن لەشەقامی 120مەتری خێرا، بۆ ڕێكخستنی هاتووچۆ چاودێری كردنی سەقامەكە وەڕێگری كردن لەهەر سەرپێچیەكان كەئەگەر هەبێت بكرێت.