پۆلیسی گەرمیان؛ خالد ڕەحیم لەلایەن هاوڕێیەكەوە كوژراوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە یەكەم ڕۆژی جەژن ئاگاداركرانەوە لەبوونی تەرمێك لەسەر ڕووباری سیروان دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەكە كۆكرایەوە، توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژن، ئاگاداركرانەوە لەبوونی تەرمێك لەسەر ڕووباری سیروان و دەستبەجێ تیمەكانی نەهێشتنی تاوان، چوونە شوێنی ڕووداوەكە و دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەكە كۆكرایەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بە كەمترین ماوە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە، ئێستادا تۆمەتبارەكە لە لای پۆلیسە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندكراوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تۆمەتبار درەنگانێكی شەوی ڕابردوو بە چەكی جۆری دەمانچە هەستاوە بەكوشتی هاوڕێیەكی خۆی بەناوی (خالد ڕەحیم محەمەد)، لەدایكبووی 1993، دانیشتووی قەزای كەلار- بنگرد، ئێستا بە مەبەستی توێكاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە.

سەندیكای رۆژنامەنووسان دوو جەژن لە رۆژنامەنووسان پیرۆز دەكات
پێت سەندیكای رۆژنامەنووسان دوو جەژن لە رۆژنامەنووسان پیرۆز دەكات
كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردنی سەرعەرەبانەكان داخرا
دوات كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردنی سەرعەرەبانەكان داخرا
پەیوەنیدر