لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەدرێژەی هەڵمەتەكانیان لە یەكەم رۆژی جەژندا، دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر گۆشت و دوگی ئاژەڵدا كە لەشوێنێكی نەشیاو ئامادە دەكراو لەسەر عارەبانە بە لەفە دەفرۆشرا.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ هەینی 21ی 4ی 2023 لەدرێژەی هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەكان لە یەكەم رۆژی جەژندا، لە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردنی سەر عەرەبانەكانی نزیك مزگەوتی گەورەی سلێمانی، دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر گۆشت و دوگی ئاژەڵدا كە لەشوێنێكی نەشیاوو بەشێوازێكی ناتەندروست ئامادەدەكراو لەسەر عارەبانە بە لەفە دەفرۆشرا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە راستەوخۆ بڕیاری داخستنی شوێنەكە و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی خواردەمەنییەكان دراو رێكاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەكەی دەگیرێتەبەر.