سەندیكای رۆژنامەنووسان دوو جەژن لە رۆژنامەنووسان پیرۆز دەكات



لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان یادی ١٢٥ھەمین ساڵرۆژی رۆژنامەگەریی كوردی و جەژنی رەمەزان پیرۆز دەكات .

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەبۆنەی یادی ١٢٥ ھەمین ساڵرۆژی رۆژنامەگەریی كوردی وجەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبایی لە هەموو رۆژنامەنووسانی سنووری لقی سلێمانی و میدیاكارانی چوار پارچەی كوردستانی گەورە دەكات .

لە پەیامەكەیدا لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەخوازێت ، كە ئەم دوو جەژنە پێكەوە ھاندەرو پاڵنەر بن بۆ ئاشتبونەوەی گشتی و وەرچەرخان بۆ زیاتر گوڕو تین بە وشەی راست و راستبێژی و گێڕانەوەی شكۆو سەنگ و جوانی بۆ رۆژنامەگەریی كوردی.

هاوكات یادی رۆژنامەگەری ئەمساڵ ئاوێتە بوو بە جەژنی رەمەزان كە مایەی دڵنیایی و ئارامیە بۆ ناخی مرۆڤەكان، ئێمەش داواكارین كە قۆناغی داھاتووی میدیامان لێوان لێو بێت لە بەدیھێنانی خۆشی و شادی بۆ سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستانمان بێ جیاوازی.

لە كۆتاییدا دەڵێت ،”دەبا ئەم دوو جەژنەی ئەمساڵ بكەینە جەژنی ئاشتبوونەوەو گەردن ئازادی نێوان تاكی كوردو میدیا نوێكەمان، با ئاشتبوونەوەی خۆمان رابگەیەنین لەگەڵ ئەو میدیایەی ساڵانێك لە شاخ و لەشاردا خەون و مەبەستمان بوو بیخوڵقێنین بەڵام تا ئێستا نەمانخوڵقاند”.

گەرمیان؛ بەم جەژنە تۆمەتبارێك تەقە لە سێ گەنج دەكات
پێت گەرمیان؛ بەم جەژنە تۆمەتبارێك تەقە لە سێ گەنج دەكات
پۆلیسی گەرمیان؛ خالد ڕەحیم لەلایەن هاوڕێیەكەوە كوژراوە
دوات پۆلیسی گەرمیان؛ خالد ڕەحیم لەلایەن هاوڕێیەكەوە كوژراوە
پەیوەنیدر