شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەپاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆی تاوە بارانی بەهێزەوە هەندێك جار دەبێتە هۆی بەرز بوونی ئاستی ئاوو لەگەڵ ڕوودانی هەورە تریشقەی توند بارینی بڕێك تەرزە.
محەمەد كەلاری ، شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، كە لەنێوان كاتەكانی 3 تا 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ی 4ی 2023 ئەگەری دروستبونی هەوری چالاك و بروسكاوی هەیە بەتایبەتیش سنوری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و قەرەداغ و دەربەندیخان و دەوروبەری هەڵەبجە.
ڕاشیگەیاندووە، كە هەندێك لەتاوە بارانەكان ئەگەری هەیە بەهێزبن و ببنە هۆی بەرزبونی ئاستی ئاوو لەگەڵ ڕوودانی هەورە تریشقەی توند لەگەڵ بارینی بڕێك تەرزە .
ئاشكراشیكردووە، كە گۆڕانكارییەكان لە كەش و هەوای ئەمڕۆ بەردەوامە.