قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم جەژنە دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی پێکەوە ژیا.
قوباد تاڵەبانی، لە پەیامەکەیدا دەڵێت:”لە دڵەوە هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی دنیا و هی کوردستان بەتایبەت پیرۆز دەکەم”.
دەشڵێت:”ئەم بۆنەیە کە جیاواز لە ڕەهەندە ئاینییەکەی بەشێکە لە کولتوور و سرووتە کوردەوارییەکان و دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی و گەردن ئازادی و دەربڕینی خۆشی و شادی و لە هەمان کاتیشدا بەهێزکردنی پایەکانی پێکەوە ژیان”.