کەشناسی هەرێم کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ هەینی ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت وهەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى بەیانى زوودا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”پێشبینى دەکرێ سبەى بەیانى ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت وهەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەکانى باکورى هەرێم پاشان کاریگەریەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوەڕاست و رۆژهەڵات و ئیدارەى ڕاپەڕین و هەندێ ناوچەى گەرمیان”.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە و کاریگەریەکەى بە سوکى دەگاتە هەندێک ناوچەى هەرێم بەتایبەت کەرکووک و گەرمیان و پلەکانى گەرما (2-3) پلە نزم دەبێتەوە.
کەشناسی لە بەشێکی دیکە راگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوەشدەکات کە لە بەر ئەوەى لە وەرزی بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکاری هەیە لە کەش و هەوادا هەروەها ئەگەرى ڕوودانى تاوە باران و هەورە بروسکەى لە ناکاویش هەیە لە هەر ناوچەیەک.
بڕی بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان
هەولێر 0.8 ملم
پیرمام 0.9 ملم
سلێمانى 6.1 ملم
دهۆک 0.7 ملم
زاخۆ 7.3 ملم
ئاکرێ 0.4 ملم
ئامێدى 0.8 ملم
بازیان 0.2 ملم
هەڵشۆ 4.8 ملم
کانى ماسى 0.2 ملم
مانگیش 0.2 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ