ماڵپەڕی دیلۆیت بۆ شەفافیەتی نەوت ڕایدەگەیەنێت، ٥٢٪ی داهاتی نەوتی شەش مانگی هەرێمی كوردستان نادیارە و تەنیا ٤٨%ی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، دەشڵێت،”بڕی ٢ ملیارو ٤٦٣ ملیۆن دۆلار تێچوی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بووە”.
ماڵپەڕی دیلۆیت و پێگەی رونبین بۆ شەفافیەتی نەوت بە پێی داتایەك ، كە بڵاوكراوەتەوە كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە ١/١٠/٢٠٢٢ تا ٢٥/٣/٢٠٢٣، چوار ملیارو ٧٣٢ ملیۆن دۆلاربووە و داهاتی تەرخانكراو بۆ مووچە ٢ ملیارو ٢٧٠ ملیۆن دۆلار بووە.
هاوكات لە میدیاكانەوە باس لەوەدەكرێت ، كە لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، بڕی ٢ ملیارو ٤٦٣ ملیۆن دۆلار تێچوی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بوە، لەكاتێكدا كۆمپانیاكانی نەوت دەڵێن پارەمان وەرنەگرتووە.
بۆیە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، ١ ملیارو ٨٤١ ملیۆن دۆلار حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت دیارنەماوە كە دەكاتە ٢ تریلیۆن و ٣٩٣ ملیار دینار.