چەنگیز چاندار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لەسنووری پارێزگەی ئامەدی باكووری كوردستان رایگەیاند “پەیوەندییەكانی نێوان ئەم ناوچەیە و تەیب ئەردۆغان ئەوەیە، كە پەرۆشییەكی زۆرەوە چاوەڕێی ڕۆژی ڕۆیشتنین، ئاكەپە و تەیب ئەردۆغان ئیدی لێرە كۆتاییان پێهاتووە.”
ڕۆژنامەنووس و نووسەری ناوداری توركیا چەنگیز چاندار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیا، دەڵێت “ئامانجی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد بردنەوەی هەموو ۱۲ كورسییەكەیە و ئەم ئامانجە لە ڕاستییەوە دوور نییە”.
دەشڵێت :كار دەكەین بۆ ئەوەی كورد لە سەدەی نوێ دا مافە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی بەدەستبهێنێت”.
ئاماژەی بەئەوەشكرد “بزووتنەوەكە خۆی لێرەیە، من خۆم چاوەڕوانی ئەوەم دەكرد، كە گەل لێرە بە باشی پێشوازیمان لێ بكەن، بەڵام لەوەش زیاتر بە گەرمی و پەرۆشییەكی زۆرەوە پێشوازیمان لێدەكەن، چاوەڕوانی ئەوەم نەدەكرد، كە ئەوەندە دڵسۆزانە و لە دڵەوە پێشوازیمان لێ بكەن. بەبێ سستی و بە بەردەوامی بە پەرۆشییەوە، خۆشەویستییەكی گەورە هەیە. مرۆڤەكان لێرە ئێمەیان لە باوەش گرت”.